بنكەیەكی سەربازیی توركیا لەنزیك باشیك هێرشیكرایەسەر

بنكەی سەربازیی زێلكان-ی توركیا لە نزیك باشیك بە مووشەك هێرشیكرایەسەر.

سایتی RTی ڕوسی بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی بنكە سەربازییەكە كراون.

سایتەكە تەنها زانیارییە سەرەتاییەكانی لەبارەی هێرشەكەوە بڵاوكردووەتەوە، بەبێ ئاشكراكردنی بوونی زیانی گیانی و ماددی.

هێرشەكە بە ڕۆژێك دێت پاش ئەو بۆردومانەی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆسەر كامپی مەخمور و چەند ناوچەیەك لە شەنگال ئەنجامدران.

بنكەی زێلكان لە ناحیەی باشیك، كە دەكەوێتە باكووری موسڵ، هێزەكانی توركیای تیایە، پێشتر چەندین جار ڕووبەڕووی هێرشی لەوجۆرە بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: كێشەی تەكنیكی لە كامێراكانی تیژڕەویی هەولێر-كەركوك دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی كێشەیەكی تەكنیكییەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە. هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری شوفێران دەكەینەوە كە…
Total
0
Share