ئەپیكور: حكومەتی هەرێم هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەرناردەی نەوت نییە

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) رایگەیاند، بەهۆكاری دواكەوتن و دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە هەڵە ئەپیكور و حكومەتی هەرێم تۆمەتبار دەكرێن.

ئەپیكور لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژنامەی شەرق لئەوسەت راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا حكومەتی هەرێم بە كەرتەمخەم و هۆكار بۆ دەستپێنەكردنەوەی هەماردەی نەوت تۆمەتباردەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەنها و تەنها هۆكارەكە بەربەستێكە و ئەو بەربەستەش لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە دروستكراوە.

روونیشیكردووەتەوە، پێشتریش لەبارەی لەبارەی بڕیارێكی دادگا لە ساڵی 2022 كە تێدیا یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بە نادەستووریی لە قەڵەمدرا هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە و سووربوون لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەی ئێستا چۆن حكومەت و كۆمەڵەكەیان دەبنە هۆكارێك بۆ راگرتنی ئەو پڕۆسەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاساییكردنەوەی دەوام دەبەستێتەوە بە لێبڕینی موچەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە گفتوگۆی كرد، دەڵێن، ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران پەیوەستە بە نەمانی لێبڕینی موچەوە.…
Total
0
Share