شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کەرکوکییەکان هەمیشە پێشەنگ بوون

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان فۆتۆ: VOA

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی رایدەگەیەنێت، کەرکوکییەکان هەمیشە لە خەبات و قوربانیدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان، پێشەنگ بوون.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان، دەزگا ئەمنییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەم پڕۆسەیە دەکەم کە ئاسایش و ئارامی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیان لە ئەستۆ دابوو و بە بێ دروستبوونی هیچ گرژی و ئالۆزییەک لە کەشوهەوایەکی هێمنانە کۆتاییان بەم پڕۆسە پڕ لە دیوکراسییە هێنا.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە کەرکوکی قودسی کوردستانیشی لەخۆ گرتبوو، بۆ ئێمەی نەتەوەی کورد هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز بوو، هەروەها لە ناوچەکانی خانەقین و شەنگال و ناحیەی جەلەولا و شارەکانی دیالە و سەڵاحەددین و موسڵ و شوێنە کوردنشینەکان، بە تایبەت دوای ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە (لیستی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بەدەستی هێنا، ئەمەش بە هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کادیران و جەماوەرە دڵسۆزەکەی یەکێتیی نیشتمانی بوو، ئەم سەرکەوتنە مەزنەتان لێ پیرۆز دەکەم، گڕوتینی ئێوە و جەماوەر و دەنگدەرە دڵسۆزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەرز دەنرخێنم.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هاوتەریب لەگەڵ مێژووە پڕ سەروەرییەکەی، هەمیشە بە گرنگییەوە لە شاری کەرکوکی قودسی کوردستانی ڕوانیوە، ئامانجی یەکێتیی بۆ کەرکوک خزمەتکردن و خۆشگوزەرانیی و مافە نەتەوەیی و سیاسیی و ئیدارییەکان بووە، لەپێناو پاراستنی برایەتی و یەکڕیزی نێوان گشت پێکهاتە رەسەنەکانی ئەم شارە، دوای پڕۆسەی رزگاركردنی عێراقیش لە ساڵی (2003)وە نوێنەرانی یەكێتیی نیشتیمانی بوون لە بەغدا کە توانیان ماددەی (58)ی یاسای كاتی عێراق و مادەی 140 لە دەستووری هەمیشەیی عێراق جێگیر بکەن، كە هەردوو یاساکە تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەکان.

باس لەوەش دەکات، “ئومێدەوارم لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنە، بە زووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ شاری کەرکوکی قودسی کوردستان دیاریبکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردییەکان، یەکڕیزی و یەک دەنگیان بکەن بە سەرکەوتنێکی تر بۆ خەڵکی ئەم شارە، بۆ ئەوەی بە هەموومان بتوانین خزمەتی خەڵکە دڵسۆز و کوردپەروەرەکەی ئەم شارە زوڵم لێکراوە بکەین، چونکە کەرکوکییەکان هەمیشە پێشەنگ بوون لە خەبات و قوربانیدان بۆ گەیشتن بە ئازادی و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان”.

 

 

بابەتی پێشتر

لە ناحیەی بیارە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی لە کەرکوک تاخم قەنەفەی هێناوە نەک کورسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: له‌گه‌ڵ کازمی له‌ په‌یوه‌ندیدام بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەولێر هاتەدەنگ و بە كردەوەی تیرۆریستی ناوزەدی دەكات. لە…
Total
0
Share