سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستان کۆمانیایەکی نەرویجی بواری نەوت لە هەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەرهەمهێنانی نەوتیان زیادکردووە.
کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO)، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، “بەرهەمی گشتی لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هاوکات تێکڕای بەرهەمهێنان لە مانگی کانوونی دووەم تا ئێستا لە 90 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا نزیکبووەتەوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 65 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا لە جارەکی سێیەمدا 26 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، هەروەها لە چارەکی سێیەمدا سفر بووە دوای ئەوەی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا لە مانگی ئازاری 2023 راگیرا”
دەشڵێت، “بە مەرجی وەرگرتنی پارەی پێشوەختە بە دۆلاری ئەمریکی، بەرهەمی نەوتی کۆمپانیاکە بە وەبەرهێنە ناوخۆییەکان دەفرۆشرێت بە کەمتر لە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک”.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش دەڵێت،”ئێمە دڵنیاین لەوەی کە کێشەکانی بەردەم DNO و کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە چارەسەر دەکرێن و پابەند دەبین بە گەشەپێدانی کارەکانمان لە کوردستان وەک ئەوەی لە دوو دەیەی ڕابردوودا کردوومانە”.
کۆمپانیاکە لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەکردووە، “DNO بەنیازە بیرێکی دیکە لە کێڵگەی بەعشیقە لە کوردستان لە ساڵی 2024 هەڵکەنێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە لە ساڵی 2019 دۆزرایەوە”.