هێلیکۆپتەرێکى سوپاى عێراق لە نزیک خورماتوو کەوتە خوارەوە

بە هۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکى سوپاى عێراق لە نزیک قەزاى خورماتوو، ئەفسەرێک گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەش برینداربوو.

وەزارەتى بەرگریى عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، هێلیکۆپتەرێکى سەر بە یەکەى ئاسمانى سوپا لە نزیک قەزاى خورماتوو لە پارێزگاى سەڵاحەدین کەوتە خوارەوە.

باس لەوەش کراوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە ئەفسەرێکی فڕۆکەوان بەناوى مەروان جەلال گیانى لەدەستداوە و ئەفسەرێکی دیکە بەناوى عەلا سەلمان بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەى خورماتوو گوازراوەتەوە.

لەبارەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە وەزارەتى بەرگریى عێراق دەڵێت، ئەو هێلیکۆپتەرە بەهۆى کێشەى تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە لە دواى ماوەیەکى کەم لە فڕینى لە فڕۆکەخانەى حلێوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی سەدر: سزاكەی مالكی دەگاتە لەسێدارەدان و پێمانسەیرە دادگا بڕیاری دەستگیركردنی نەداوە

پەرلەمانتارێكی سەدر دەڵێت، “بەپێی یاسا سزاكەی نوری مالكی دەگاتە زیندانیكردنی هەتاهەتایی یان لەسێدارەدان؛ چونكە هانی شەڕی ناوخۆی داوە،…
Total
0
Share