کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەندرێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوت بەڕێوەچوو”.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەکرد، “بە هەوڵی کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان و هەموو لایەک هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو بە پێی ئەو پلانەی دانرابوو”.
ئەوەشی خستەڕوو، “رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن 41٪ بووە و رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2023 کە دەکاتە ئەمڕۆ، ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنین”.