پەرلەمانتارێك: سێگۆشەیەكی ئاڵۆز هەڕەشە لە ئاسایشی سێ پارێزگا دەكات

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش رایدەگەیەنێت، “سێگۆشەیەكی ئاڵۆز” هەڕەشە لە ئاسایشی سێ پارێزگای عێراق دەكات.

سەلاح زەینی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئالنگارییەكان لەبەردەم ئاسایشدا تائێستا بوونیان هەیە، بەڵام كەم و زیاددەكەن لە پارێزگایەك بۆ یەكێكی دیكە.

وتیشی، “دۆخی پارێزگای دیالە لەئێستادا ئارامە، بەڵام ناوبەناو كوشتن و تەقینەوە روودەدات و قوربانی دەخاتەوە، ئێمە لەبەردەم دیمەنێكداین كە هاوشێوەی ئاگری ژێر كا وایە”.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، “سێگۆشەیەك هەیە لە دەریاچەی حەمرین-ەوە بە ئاراستەی هەردوو ناحیەی جەبارە و سەلمان بەگ، كە گرد و ناوچەی كراوە لەخۆدەگرێت و ناوچەیەكی جوگرافیی ئاڵۆز پێكدەهێنێت و مایەی هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی سێ پارێزگا (دیالە، كەركوك و سەلاحەدین) كە پێویست دەكات لەڕێی هێزەوە كۆنتڕۆڵبكرێت، تا رێگریبكرێت لەوەی ببێتە خاڵی كۆكردنەوەی ئەندامانی داعش لە ناوچەكانی دیكەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ ئاماژەدان بە هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكە لەڕووی ئەمنییەوە ئەوەشی خستەڕوو كە كەموكوڕی هەیە لەبارەی ئەو كەرتە ئەمنی و سەربازییەكانەی لە ناوچەكەدا هەن.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 پێشدەخات

بابەتی دواتر

12 كەس كە بەنیازبوون بەنایاسایی خۆیان بگەیەننە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share