هۆشداری لە مەترسییەکی کەمپی هۆل دەدرێت

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریی لە دیارنەمانی ژمارەیەک سەرکردەی داعش لە کەمپی هۆل دەدات و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق هەژماری دەکات.

کەریم علێوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دیارنەمانی ژمارەیەک لە سەرکردەی دیاری داعش لە کەمپی هۆل مەترسی و هەڕەشەیە لەسەر ئەمن و ئاسایشی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەترسییەکە لەوەدایە ئەو تیرۆرستانە لە کەمپی هۆلەوە بەرەو سنوورەکانی عێراق هەڵاتبن، جگە لەوەش ترسمان لەوە هەیە ئەو دۆسیەیە وەک کارتی فشار لەلایەن ئەمریکاوە بەکاربهێندرێت”.

ئاشکراشیکرد، “گرنگە رێوشوێنە ئەمنییەکان لە سنووری عێراق – سوریا چڕبکرێنەوە بۆ رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی دزەکردنی تیرۆرستان”.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردبوو 60 سەرکردەی دیاری داعش لە کەمپی هۆل بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی…
Total
0
Share