سەرۆکی نیشتمانیی هەڵبژاردنەکانی میسر رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەدا عەبدولفەتاح سیسی توانیویەتی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
حازم بەدەوی سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی هەڵبژاردنەکانی میسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی توانیویەتی رێژەی %89.6 ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی میسر.
لەدوای سەرکەوتنی سیسی دەتوانێت تا ساڵی 2030 لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.