مێرێنگی گەڕایەوە پێشەنگی لالیگا

ریال مەدرید دوای بردنەوەی لە یانەی ڤیاڕیال بەشێوەیەكی كاتی گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندیی لالیگا.

یارییەكە شەوی رابردوو بە ئەنجامی 4-1 لە بەرژەوەندیی یانەی شاهانە كۆتایی هات.

گۆڵەكانی ریال لەلایەن بێلینگهام و رۆدریگۆ لە گێمی یەكەم و، دیاز و مۆدریچ لە گێمی دووەم تۆماركرا، تاکە گۆڵەکەی ڤیاڕیاڵیش مۆرالێس تۆماریکرد.

کوڕانی مێرێنگی دوای ئەوەی یارییەكەیان لە بەرژەوەندیی خۆیان کۆتایی پێهێنا، چاوەڕوانی یارییەکەی جیرۆنا و ئالاڤێس دەکەن، لە ئەگەری دۆڕان یاخود یەکسانبوون، جیرۆنا پێشەنگی خولی ئیسپانی لەدەستدەدات و ریاڵ مەدرید بە جێگیری لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share