هامیڵتۆن پێگەی فۆرمولا 1ی ڕەشکردەوە

پاڵەوانی پێشووی فۆرمولا 1، لویس هامیڵتۆن لە ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکانی فۆرمولا توڕەیە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەشیکردوونەتەوە.

شۆفێرە مێژووییەکەی بەریتانیا لە دوایین پێشبڕکێی فۆرمولا 1 بۆ وەرزی 2021 (پێشبڕکێی ئەبوزەبی جی پی)، توانی تاوەکو دوایین خولانەوە لە گۆڕەپانی یاس مارینا پێشەنگی بگرێت، بەڵام لە كۆتا خولانەوەدا دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلی سەلامەتی هاتە نێو گۆڕەپان، پێشبڕکێکە خاوبووەوە و ماکس ڤێرشتاپن-ی هۆڵەندی شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ توانی بردنەوە تۆماربکات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هامیڵتۆن ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەرامبەر ڤێرشتاپن لەدەستدا، نەیتوانی بۆ هەشتەم جار ببێتە پاڵەوانی جیهان و ڕیکۆردی مایکڵ شوماخەر-ی ئەفسانە تێپەڕبکات، هەموو ئەمانە شۆفێرە بەریتانییەکەتان توڕەکرد، خودی خۆی و تیمەکەی ئەنجامەکەیان بە فێڵکردنی تیمی ڕێدبوڵ و فۆرمولا 1 وەسفکرد.

لەدوایین جووڵەشدا، لویس هامیڵتۆن بێزاری و توڕەیی خۆی بەرامبەر بە ڕیکخەرانی پێشبڕکێکانی فۆرمولا 1 دەربڕیوە، پێگەی “فۆرمولا 1″ی لە ئینستگرام ڕەشکردووەتەوە، کە ئەوەش بەئەگەرێکی زۆرەوە کاریگەریی لەسەر پێگەکە دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

مورای و ڕوبلێڤ ئەمڕۆ یاریی کۆتایی "موبادەلە" ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

یانەکانی پریمەرلیگ لەبارەی ڕاگرتنی چالاکییەکانەوە بڕیاردەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کریستیانۆ مۆبایل بۆ کوڕەکەی ناکڕێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هەوڵدەدات بەشیوازێکی تەندروست منداڵەکانی پەروەردە بکات، هەر بەو هۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە کوڕەکەی تاوەکو ئێستا مۆبایل…
Total
0
Share