رێبوار تەها دەنگیدا و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

سەرۆكی لیستی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە) لە یەكێك لە بنكەكاندا دەنگیدا و داواش لە هاوڵاتیان دەكات بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە) رایگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە هاوڵاتیانی كوردی كەركوك دەنگ و رەنگی خۆیان بگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای شارەكەیان، چونكە هەڵبژاردنی ئەمجارەیان لەدوای 18 ساڵ لە مەحروم كردنیان لە هەڵبژاردن و، لەدوای شەش ساڵ لە مەحرومكردنی كورد لە دەسەڵاتی خۆجێی شارەكەیان دێت.

وتیشی، لەپێناو پێشخستنی دۆزی كورد، كە بریتییە لە كەركوك، پێویستە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچین.

رێبوار تەها دووپاتیشیكردەوە، ئەمە میژووەوە و هاوڵاتیان دەبێت ئەم مێژووە بۆ خۆیان تۆماربكەن و، ببنە یەكێك لەوانەی كوردیان گەڕاندەوە بۆ دەسەڵات لە شارەكەدا، بۆ كۆتاییهێنان بە ناهەقی و خراپەكاری.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری دەنگدانی کرد

بابەتی دواتر

رێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە دەنگدانی ئەمڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share