رەوەند مەلا مەحمود: لە هەر شوێنێكن سبەی بگەنە كەركوك و دەنگ بدەن

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی پەیامێك ئاراستەی دەنگدەران دەكات و دەڵێت، “لە هەر شوێنێكن سبەی بگەنە كەركوك و دەنگ بدەن”.

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ رۆژی هیمەتە و خەڵكی كەركوك زۆرترین قوربانی داوە و كەركوك شاری مام جەلال و چاوەڕوانی هیمەتی دەنگدەران دەكەین”.

هەر لە پەیامەكەشیدا دەڵێت،” ئەو كەسانەی ساڵانێكە لە دەرەوەی كەركوكن و دەتانەوێت كوڕ و كچەكانتان بە ئازادی لە شاری كەركوك ژیان بكەن لە هەر شوێنێكن سبەی بگەنە شاری كەركوك دەنگبدەن و ئەم دەنگدانە مێژووییە بۆ داهاتووی رۆڵە و میللەتەكەمان و كاتی ئەوەیە بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان”.

بابەتی پێشتر

دایكان و باوكان لەبارەی جۆرە نەخۆشییەكی تایبەت بە منداڵانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share