دایكان و باوكان لەبارەی جۆرە نەخۆشییەكی تایبەت بە منداڵانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان هۆشداری لەبارەی جۆرە پەتایەكی ڤایرۆسی منداڵان دەدات و راشیدەگەیەنێت، “بە هیج شێوەیەك پێویست بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا ناكات، چونكە هەوكردنەكە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە”.

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەتی، “BRONCHIOLITIS بریتییە لەهەوكردنی تورەكە بچووكەكانی كۆئەندامی هەناسە (سییەكان) لە منداڵی بچووكتر لە دوو ساڵ بەهۆی ڤایرۆسەوە، ئەم هەوكردنە بە زۆری لە وەرزی زستاندا روودەدات یەكەمجار نیشانەكانی لە شێوەی پەتای هەڵامەتدا دەبن وەكو لوتگیران و لوت تەڕی و نەرمە تاو و كۆكە بۆ چەند ڕۆژێك، بەڵام دواتر نیشانەكانی دەگۆڕێت بۆ خیزەی سنگ و كۆكەی توند و هەندێكجار هەناسەدان بەتوندی، ماوەی نەخۆشییەكەش دوو بۆ سێ هەفتە دەبێت”.

چ كاتێك پێویست دەكات سەردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی پێبكەیت؟

1-ئەگەر منداڵەكە بچووكتر لە شەش هەفتە بوو.

2-ئەگەر منداڵەكە بە نەبەكامی لەدایكبووبوو،یان نەخۆشیی سییەكان یان دڵی هەبوو.

3-ئەگەر بە گوێچەكە و بەبێ بەكارهێنانی سەماعە خیزەی سنگەكەی بیسترا.

4-ئەگەر هەناسەدانی زۆر خێرابوو.

5-ئەگەر بە ناڕەحەت هەناسەی بۆ درا.

6-ئەگەر هەستكرا زۆر نەخۆشە.

7-ئەگەر شیری بەباشی بۆ نەخورا یان ئەو منداڵانەی خواردن دەخۆن باش بۆیان ناخورێت

8-ئەگەر ڕشانەوەی لەگەڵدا بوو.

9-ئەگەر شین بوونەوەی پێستی هەبوو بە تایبەت لێو و نینۆك و سەرەپەنجەكانی.

زۆربەی كات بۆ دیاری كردنی نەخۆشییەكە پێویست بە ئەشیعە و فەحسی تاقیگەیی ناكات

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل راشیگەیاندوە، “زۆربەی كات بۆ دیاریكردنی نەخۆشییەكە پێویست بە ئەشیعە و فەحسی تاقیگەیی ناكات، تەنها لە هەندێك حاڵەتدا نەبێت كە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بڕیاری لێدەدات، بە هیج شێوەیەك پێویست بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا ناكات، چونكە هەوكردنەكە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە”.

ئەو دەرمانانەی كە لە وێنەكەدان لەلایەن كەسێكەوە بۆ منداڵێك نووسراوە كە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان نییە.

دەشڵێت، “ئەو دەرمانانەی كە لە وێنەكەدان لەلایەن كەسێكەوە بۆ منداڵێك نووسراوە كە پزیشكی پسپۆڕی منداڵان نییە بۆ منداڵێك كە تەمەنی سێ مانگە و تووشی ئەو هەوكردنە بووە، بە داخەوە دوو دەرمانی دژە بەكتریای تێدایە كە بە هیچ شێوەیەك پێویست ناكات بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە، تەنانەت یەكێكیان بە شێوەی ڤیاڵە و تەنها بۆ هەوكردنی قوڕس بەهۆی بەكتریاوە بەكاردێت”.

 

بابەتی پێشتر

بەیاننامەی لیژنەی ئەمنی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی سبەینێ بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

رەوەند مەلا مەحمود: لە هەر شوێنێكن سبەی بگەنە كەركوك و دەنگ بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە بە…
Total
0
Share