کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هۆشداریدا لە چەواشەکردنی رای گشتی بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی ساختە لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی دەنگدان لە هەندێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “پێویستە پێش بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێک وریابن و راستی زانیارییەکان پشتڕاستبکەنەوە، بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەبێت و ناوبانگی پڕۆسەی دیموکراسی لە وڵاتدا نەشێوێنێت”.
دەشڵێت، “رێز لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بگرن و خۆتان لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەکارانە کە کاریگەرییان لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دیموکراسی هەیە بەدوور بگرن”.
بەشێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوێنێ شەممە، لە چەند پارێزگایەکی عێراق ئەنجامی ساختەی دەنگدانی تایبەتیان بڵاوکردەوە.