بە بەهای 2 ملیۆن یۆرۆ 14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی ئیسپانیا کەلوپەلی گەشتیارانیان دزیوە

پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە،”14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی دوورگەی تێنریفی ئیسپانیا دەستگیرکراون، بە تۆمەتی دزینی شتومەکی گەشتیاران بە بەهای نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆ لە جانتاکانیان”.

پۆلیسی مەدەنی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمنی زنجیرەیەک سکاڵایان پێگەیشت کە لەلایەن گەشتیارانەوە پێشکەشکرابوون، ئەمڕۆ 14 کارمەندی فڕۆکەخانەی تێنریفی باشوور دەستگیرکران کە شتومەکی گەشتیارانیان بە بەهای نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆ دزیبوو”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەو کەلوپەلە دزراوانە بریتین لە 29 کاتژمێری لوکس و 22 مۆبایلی زیرەک و 120 پارچە زێڕ کە لە گەشتیارانی چەند نەتەوەیەکی جیاواز لە فڕۆکەخانەکە دزیویانە”.

ئەو دەزگا ئەمنییەی ئیسپانیا دەشڵێت، “گومانی ئەوە هەیە ئەو 14 کارمەندەی دەستگیرکراون پێشتر کەلوپەلی دزراوی دیکەیان بە ژمارەیەک فرۆشگا فرۆشتبێت، هەروەها لێکۆڵینەوە لە 20 کارمەندی دیکەی فڕۆکەخانە و 27 دووکانی زێڕەنگەریی ئەو دوورگەیە دەکرێت”.

لێکۆڵەران ڕایانگەیاندووە، “تۆمەتبارەکان جانتاکانیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی کەلوپەلە بەنرخەکانی لێ دەربهێنن کاتێک لە چاوی گەشتیاران و کارمەندانی دیکە دوور بوون”.

فڕۆکەخانەی تێنریفی باشوور لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 10 ملیۆن گەشتیاری هەبووە و حەوتەمین فڕۆکەخانەی جیهانە لەرووی هاتوچۆی گەشتیارانەوە، بەگوێرەی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەوانی ئاینا.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان و كەسایەتییەكان دەكەین بەشداریی لە دەنگداندا بكەن

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: عێراق بە هەنگاوێكی بەهای دۆلار دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share