بەغداد و واشنتن هۆشداری دەدەنە تاران و گروپە چەكدارییەكان

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بەغداد

هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و عێراق هۆشداریانداوەتە ئێران و ئەو گروپە چەكدارییانەی پشتیوانییان دەكات، بەڵێنی وەڵامی خێرای هەر هێرشێكیش دراوە كە دیپلۆماتكار و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بكاتە ئامانج.

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاویكردەوە، هۆشدارییەكە هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی یەكەمین ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كە لە 3ی كانونی دووەمی 2020 لە هێرشێكی فڕۆكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد كوژران.

فرانك ماكینزی، فەرماندەی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، ناكرێت كەس لە توانای بەرگریی هێزەكانمان كەمبكاتەوە یان هەڵسوكەوتی یەكلاكەرەوە بكات بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك.

پاش بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە مانگی ڕابردوو، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق شاندێكی ڕەوانەی تاران كرد.

شاندەكە پەیامێكی هۆشداریی دایە تاران لەوەی واشنتن بەرپرسیارێتی هەر هێرشێك كە بەرژەوەندییەكانی بگرێتەوە دەخاتە ئەستۆی ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

دواینیان توركیایە.. جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە 33 وڵات دەركەوتووە

بابەتی دواتر

تونێلێكی لە ماڵەكەیەوە بۆ ژووری نوستنی خۆشەویستەكەی هەڵكەند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنەکەی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share