سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی هەبوونی تەمێکی چڕ و کەمبوونەوەی ئاستی بینین گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵوەشانەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، “لە هەندێک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەم دروست بووە و تا درەنگانی شەو بەردەوامی دەبێت، هاوکات مەودای بینین لە هەندێ ناوچەدا کەمتر بووەتەوە بۆ 200 مەتر”.