یەکێتی ئەوروپا دەرمانێک پەسەند دەکات کە چارەسەری شێرپەنجەیەکی باوی ژنان دەکات

کۆمپانیای گلاسکۆ سمیس کلاینی بەڕیتانی رایگەیاند، رەزامەندی یەکێتی ئەوروپای بەدەستهێناوە بۆ فرۆشتنی ئەو دەرمانەی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان لە ژناندا بەکاردێت و لەگەڵ چارەسەری کیمیایی بە نەخۆشەکە دەدرێت.

ئەو کۆمپانیا بەڕیتانییە ئاماژە بەوە دەکات، کۆمیسیۆنی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی دەرمانی گیمبەرلی دەربڕی، کە ناوێکی بازرگانییە بۆ دژەتەنی دۆستارلیماب، کە لەگەڵ کاربۆپلاتین و پاکلیتاکسێل، کە دوو چارەسەری کیمیایین، بە ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان دەدرێت.

پێشتر بەرپرسانی تەندروستی لە وڵاتانی دیکەی وەک ئەمریکا، رەزامەندییان دەربڕیبوو لەسەر فرۆشتنی گیمبەرلی لە کۆتایی هاویندا وەک چارەسەرێک بۆ ئەو نەخۆشییە.

شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان بەزۆری دوای وەستانی سوڕی مانگانە تووشی ژنان دەبێت، سەرەتاش لەو خانانەدا دەردەکەوێت کە ناوپۆشی ناوەوەی منداڵدان پێکدەهێنن، بە یەکێک لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە دادەنرێت، لە فەرەنسا ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە دەگاتە نزیکەی 10 هەزار کەس.

بابەتی پێشتر

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشانەوە

بابەتی دواتر

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share