سەرۆک وەزیرانی عێراق: هیوادارم بەهێزەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، “هیوادارین هاوڵاتییان بەهێزەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن”.

لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەردی بناغەی سیستەمی دیموکراسیمانە کە لەسەر بنەمای لامەرکەزی دامەزراوە و نوێنەرایەتی قۆناغێکی گرنگی گۆڕانکاریی ئیداری دەکات لە عێراقدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هیوادارین ئێوەش بەهێزەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن کە نوێنەرایەتی سیستەمێکی ئیداری دیموکراسی دەکەن”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، “هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە عێراقییەکان بکات کە بە ئازادی پەیڕەوی مافی هەڵبژاردنی خۆیان بکەن، هاوکات حکومەت ئەرکی پاراستنی هەڵبژاردن لە ئەستۆدەگرێت و ناهێڵێت بە هیچ شێوەیەک، هیچ کەسێک هەوڵی تێکدانی بدات”.

بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستپێبكات و تاوەکو سەعات 6:00ی ئێوارە بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share