پۆلیسی سلێمانی: دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ئاسن و کەلوپەلی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لێکردووەتەوە و دزیویانە”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، “دوای‌  ئەوەی‌ زانیاری گەیشە دەست هێزەکانی پۆلیس لەبارەی  دوو تۆمەتبارەوە کە هەستاون بە هەڵوەشاندنی کەلەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەمەبەستی فرۆشتنەوەیان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانی پۆلیس دەستیپێکرد و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەربە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن”.

دەشڵێت، “ئێستا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە، هاوکات دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەی دزیبوویان لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە بەتۆمەتباران بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share