زۆربوونی سەگی بێسەرپەرشت لە توركیا كێشەی دروستكردووە

زۆربوونی سەگی بێسەرپەرشت لە توركیا كێشەی دروستكردووە و لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵێك لە ئەنكەرە بەهۆی گەستنی سەگەوە بە سەختی برینداربووە و سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر ئەو مەترسییە بەپەلە هاتووەتەسەر هێڵ.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی كەناڵی ئەلعەرەبیە، لە ئێستادا یەكێك هەڕەشە و مەترسییانەی لەسەر توركیایە هەیە زۆربوونی سەگی بێ سەرپەرشتە بە تایبەت لە ئەنكەرە و لە چەند رۆژی رابردوودا منداڵێك بەهۆی گەستنی سەگەوە بە سەختی برینداربوو و ئەوەش وایكرد رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا داوای چارەسەركردنی بەپەلەی ئەو دۆخە بكات.

بەپێی بەدواداچوونەكانی نێو راپۆرتی كەناڵەكە بە سەدان هەزار سەگی بێ سەرپەرشت لە توركیادا هەن كە گرفتی بۆ هاتوچۆی بەشێك لە هاوڵاتییان لە سنووری گوندەكاندا دروستكردووە.

ئاماژەبۆ ئەوەش كراوە، ئەو گرفتەی ئێستای توركیا بەهۆی سەگی بێ سەرپەرشتەوە زۆر هەستیارە و پێویست بەوە دەكات كە چارەسەرێكی هاوسەنگی لە نێوان سەلامەتیی گشتی و پاراستنی مافی ئاژەڵاندا بۆ بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

بابەتی دواتر

ئیسپانیا دەیەوێت بە یاسا بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندنگەکاندا قەدەغەبکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە…
Total
0
Share