ئیسپانیا دەیەوێت بە یاسا بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندنگەکاندا قەدەغەبکات

وەزیری پەروەردەی ئیسپانیا داوای لە راوێژکارانی کەرتی پەروەردەی حکومەتی وڵاتەکەی کرد کە بەکارهێنانی مۆبایل لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەبکرێت.

دوای چەند مانگێک لە مشتومڕ لەسەر دەرئەنجامەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لە خوێندنگەکاندا، پیلار ئەلیگریا، وەزیری پەروەردەی ئیسپانیا لە کۆنفڕانسێکی پەروەردەییدا داوای لە راوێژکارانی کەرتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد بەکارهێنانی مۆبایل لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەبکرێت”.

وەزیرەکەی ئیسپانیا جەختی لەسەر پێویستی کۆبوونەوەیەکەی خێرا لە سەرەتاکانی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو لەگەڵ نوێنەرانی ناوچە سەربەخۆکان کردەوە سەبارەت بە گەڕان بەدوای چارەسەرێکی گونجاودا بۆ کێشەی بەکارهێنانی مۆبایل لە ناوەندەکانی خوێندندا.

پێشتریش رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابوری لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە پرۆگرامی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی خوێندکاران بۆ ساڵی 2022، هۆشداریی دابوو لە دابەزینی ئاستی ئەو خوێندکارانەی کە مۆبایل زیاتر لە کەسانی دیکە بۆ کات بەسەربردن بەکاردەهێنن.

بێجگە لەوەش رێکخراوەکانی دیکەی داکۆکی لە مافەکانی منداڵان هۆشداریی یانداوە لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایانە وەک ئامرازێک بۆ فێربوونی قسەی ناشرین و زیادبوونی بینینی پۆرنۆگرافی لەلای هەرزەکاران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ‏ساڵی 2014وە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەنجامیداون، بوونەتە هۆی کوشتنی…
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share