تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات و داواشدەكات هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

رێكخراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو هەنگاوە گرتنەبەری چەند رێوشوێنێكی پێویستە و تائێستا هیچ بەڵگەنامەیەك نییە بۆ پشتراستكردنەوەی جگەرەی ئەلیكترۆنی كە یارمەتیدەربێت بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی، بەڵكو بە پێچەوانەوە جگەرەی ئەلیكترۆنی وادەكات بەكارهێنەر ئالوودەی زیاتربێت.

هاوكات رێكخراوەكە داواشدەكات باج لەسەر جگەرەی ئەلیكترۆنی دابنرێت و لە شوێنە گشتییەكانیشدا قەدەغەبكرێت.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: چاودێریی میدیاکان دەکەین لە کاتی راگرتنی بانگەشە

بابەتی دواتر

زۆربوونی سەگی بێسەرپەرشت لە توركیا كێشەی دروستكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share