سلێمانی.. كچێك لەسەر پردێكەوە خۆی فڕیدایە خوارەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی كانونی دووەم، هاوڵاتییەك لە سلێمانی لەسەر پردێكەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، بەو هۆیەوە بە سەختی برینداربووە.

لەو بارەیەوە، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” ڕایگەیاند، “كچێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەسەر پردەكەی نزیك فاملی مۆڵ لە شاری سلێمانی خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە سەر ئۆتۆمبیلێك، گیانی لەدەستنەداوە و بریندار بووە.”

وتیشی، “كچەكە لەدایكبووی ساڵی 1996ـە و دوای ڕوداوەكە براوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی و باری تەندروستی ناجێگیرە.”

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد كە پەیوەندییان بە كەسوكاری كچەكەوە كردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری ڕوداوەكە بن و بچن بەدەم كچەكەیانەوە، بەوپێیەی خانەوادەكەی نیشتەجێی شاری سلێمانی-ن.

بابەتی پێشتر

مێرگەپان.. باوك و كچێك ‘بەهۆی غازەوە خنكان’

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند منداڵ لە جیهاندا لەدایكبوون؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share