ئەمڕۆ چەند منداڵ لە جیهاندا لەدایكبوون؟

ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان “یونیسێف”، ئاماری لەدایكبوونەكانی یەكەم ڕۆژی ساڵی 2021ی لە جیهاندا ئاشكراكرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی یونیسێف، ئەمڕۆ هەینی 1ی كانونی دووەمی 2021، 372 هەزار منداڵ لە جیهاندا لەدایکبوون. ڕاپۆرتەكە كە چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی لەدایكبووانی ئەمڕۆی بە نزیكەی 372  هەزار منداڵ دیاریكردووە.

بەوپێیەی هێشتا یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ كۆتایی پێنەهاتووە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە تا كۆتایی ئەمڕۆ، ژمارەكە زۆر لەوە زیاتر ببێت، ئەمە جگە لەوەی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی دروست نییە، بەڵكو ئەو حاڵەتانەی لەدایكبوونن كە ڕێكخراوەكە زانیاری لەبارەیانەوە بەدەستخستووە.

ڕێكخراوی یونیسێف لە ڕاپۆرتەكەیدا، نەخشەی دابەشبوونی لەدایكبوونەكانی ئەمڕۆی ئاشكراكردووە بە جۆرێك زۆرترین حاڵەتی لەدایكبوونی منداڵ لە هیندستان بووە كە بریتی بووە لە 59,995، بەدوای ئەویشدا بەچین 35,615 منداڵ دێت، پاشان نێجیریا 21,439 منداڵ، پاکستان 14,161 منداڵ، ئیندۆنیسیا 12,336 منداڵ، ئەسیوپیا 12,006 منداڵ، لە ئەمریکا 10,312 منداڵ و لە میسر 9,455 منداڵ لەدایكبوون، هەروەها لە بەنگلادیش 9,236 منداڵ و لە کۆنگۆ 8,640 منداڵ لە ئەمڕۆدا لەدایکبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پوتـ.ـن دا

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیاریداوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤـ.ـلادمـ.ـێر پـوتـ.ـن لە بۆداپۆستی هەنگاریا هەڵبوەشێنێتەوە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “بڕیارمدا…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەمنزیکانە رۆبۆتەکان لە ناوچەکانی ئاڵۆزی و شەڕ ئەرکە مرۆییەکان وەردەگرن

بەرپرسێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد کە بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان…
Total
0
Share