وەزارەتی دارایی: پشووەکەی رۆژی دووشەممە ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، پشووەکەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بانکە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی کانونی یەکەم، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.

باس لەوەش دەکات، خشتەی دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو ریزبەندییەی راگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرکردەیەکی حزبی تەقەدوم: ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆک روونکردنەوە لەبارەی کوژرانی دوو هاوڵاتییەکە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share