سەرکردەیەکی حزبی تەقەدوم: ئەگەری گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی هەیە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرکردەیەکی حزبی تەقەدوم رایگەیاند، جوڵەیەکی سیاسی و یاسایی لەئارادایە بۆ گەڕانەوەی محەمەد حەلبوسی بۆ پۆستەکەی.

محەمەد عەلەوی سەرکردە لە حزبی تەقەدوم رایگەیاندووە، هەوڵێک لە ئارادایە کە بەپێی یاسا و دەستوور محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پۆستەکەی بگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕاندنەوەی حەلبوسی بۆ پۆستەکەی حاڵەتێکە رێی تێدەچێت رووبدات، هۆکارێکی دواخستنی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ هەمان مەبەست بووە، هیوامان هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بگەڕێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری چالاكییەكانی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: پشووەکەی رۆژی دووشەممە ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق و عومان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

بەئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، عێراق و عومان یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنییان واژۆکرد بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسی و سەربازییەکانیی…
Total
0
Share