لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک راگەیاند دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی‌ لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا”.

ئاشکراشیکرد، “تۆمەتباران (ح، ر، ح لەدایكبووی 1980 – ح، م، ج لەدایكبووی‌ 2001) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 راگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن”.

بابەتی پێشتر

رەشنووسی رێككەوتنی ئاووهەوا داوای هەنگاو بەرەو وازهێنان لە وزەی بەردین دەكات

بابەتی دواتر

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share