بڕیاربوو سبەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە كۆبوونەوەكەی سبەی پەرلەمانی عێراق كە بڕیاربوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە زۆرینەی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكە نابن بۆیە بڕیاری دواخستنی كۆبوونەوەكە دراوە.
پێشتریش یوسف سەبعاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، زۆرینەی پەرلەمانتاران لە پارێزگاكانیان بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی 18ی كانوونی یەكەم و بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی لیست و كاندیدیان هەیە، ئاستەمە دانیشتنەكەدا ئەنجامبدرێت.