زانكۆیەكی هەرێم دوو رۆژ دەكاتە پشوو

زانكۆی چەرموو بڕیاریدا دوو رۆژی هەفتەی داهاتوو بۆ بەشێك لە مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكارانی بكاتە پشوو.

ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو رایگەیاند، پاڵپشت بە رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 17 و 18ی كانونی یەكەم دەکاتە پشوو بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ کە دەنگدەری کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمن.

هەروەك داواش لە دەنگدەرانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەكات بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بکەن و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە پێیانوایە وەک ھێزێکی کاریگەر، دەبنە داکۆکیکاری راستەقینەی مافەکانیان.

ئەنجومەنی زانكۆی چەرموو ئاماژە بەوەشدەكات، کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە لەبەردەم کۆمەڵێک گرفتی شوناسی و شاڵاوی نەخوازراوی نەیاراندایە. ئێستا کە لە پێشوازیی پرۆسەیەکی گرنگ و چارەنووسسازداین، دەرفەتێکی گەورەتان لەپێشە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە سەپێنراوە و گێڕانەوەی دەسەڵات بۆ کورد لەڕێی پرۆسەی دەنگدانەوه‌.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك میكانیزمەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share