ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا
سێ بڕە پارەی دیكە بۆ هەرێم تەرخاندەكرێت

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سێ بڕە پارەی جیاجیا بۆ هەرێمی كوردستان خەرجبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گواستنەوەی بڕی 43 ملیار و 769 ملیۆن و 149 هەزار دینار لە چوارچێوەی بودجەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ئەژماری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەپێی ئەحكامی ماددەی (5) لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی ساڵی (2023)، هەروەها گواستنەوەی بڕی جیاوازییەكەی كە دەگاتە 25 ملیار و 460 ملیۆن و 851 هەزار دینار لە یەدەگی لەناكاوی ناو بودجەی هەرێمی كوردستان و، زیادكردنی بۆ بودجەی كۆمسیۆن بۆ ساڵی 2023 بۆسەر ئەژماری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

هەروەها بڕیاردراوە بە رێگەپێدان بە سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە دەسەڵاتی سەرفكردن بۆ كاروبارەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا بەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان پارەداربكات بە بڕی پێنج ملیار و 562 ملیۆن و 149 هەزار دینار لە بڕی ماوەی تەرخانكراوی یەدەگی لەناكاو بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2023، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پێشنیاری لیژنەی باڵای نیشتمانیی ئاو بۆ چارەسەری كێشەی وشكەساڵی و لافاو لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵرۆژی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share