كۆمسیۆن: لە كەركوك ئامادەكارییەكان بۆ رۆژی دەنگدان تەواوكراون

هەڵمەتی بانگەشە لە هەڵبژاردنەكانی پێشوو لە كەركوك فۆتۆ: ئەرشیف

نوسینگەی كۆمسیۆن لە كەركوك ژمارەی كارتە وەرگیراوەكانی دەنگدان ئاشكرادەكات و دەشڵێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ رۆژی دەنگدان تەواوكراون.

عەلی عەباس، وتەبێژ بەناوی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك رایگەیاند، نوسینگەی كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ رۆژی دەنگدان تەواوكردووە.

وتیشی، “رێژەی وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 75% بۆ دەنگدانی تایبەتیش گەیشتووەتە 80%”.

ئەو هاوڵاتییانەی تۆماری دەنگدەرانیان نوێكردووەتەوە گەیشتووەتە 192 هەزار و 373 هاوڵاتی، 133 هەزار و 657 كارت دابەشكراوە و ئەودوای كارتەكان كە ژمارەكەی 58 هەزار و 716 كارتە لە رۆژانی داهاتوودا دابەشدەكرێن، وتەبێژەكەی كۆمسیۆن وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە پاڵپشتەكاندا ئەنجامداوە بۆ دانانی پلانی كۆتایی بۆ دەستكردن بە رادەستكردنی ناوەندەكانی دەنگدان و ئامادەكردنی بەشێوەیەكی نمونەیی.

داوایشی لەو هاوڵاتیانە كرد كە كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە سەردانی ناوەندە دیاریكراوەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی بەر لە رۆژی كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو 18ی كانونی یەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك، موسڵ، دیالە و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستی ئاشتی بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان درێژدەکەم

بابەتی دواتر

خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share