نوخشە ناسیح: ئەمساڵ کێشەی پەنجەمۆرەوە پڕۆسەکە خێراتربووە

نوخشە ناسیح ئاشکرایدەکات، کێشەی پەنجەمۆر نەماوە و پڕۆسەکە خێراتربووە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەنگدانی پێشوو یەک بنکەی دەنگدانمان هەبوو، بۆیە قەرەباڵەغییەکی زۆر دروستەبوو، بەڵام ئەمساڵ دوو بنکەی دەنگدانمان هەیە و پڕۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، لە خوێندنگەی بورهان هەزار و 107 دەنگدەرمان هەیە، هەروەها لە خوێندنگەی هەڵەبجە 939 دەنگدەرمان هەیە و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەهۆی نەمانی کێشەی پەنجەمۆرەوە، پڕۆسەکە خێراتربووە، هەرکەسێکیش کێشەی پەنجەمۆری هەبووبێت لە رێگەی ئامێری خوێندنەوەی رووخسارەوە کێشەکە چارەسەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share