بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “بەیانی ئەمڕۆ، عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەیاوەری ژمارەیەك لەئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکە سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد و لەنزیكەوە لەبارودۆخی تەندروستی هەردوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەی پرسی كە لە رووداوەكەی دوێنێی ئەو بنكەیە بریندار بوون”.
دەشڵێت، “لەئێستادا تۆمەتباری رووداوەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە بەندە و لێكۆڵنیەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.