گەرمیان.. دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک برینداربوو

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک زانکۆی گەرمیان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک زانکۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد و مینی پاسێک پێکیاندادا، رووداوەکە بەشێوەیەک بووە، مینی پاسەکە بەئاراستەی گەڕەکی ئاوارەکان رۆیشتووە ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد بەپێچەوانەوە لەنزیک فولکەی زانکۆی گەرمیان پێکیانداداوە.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری مینی پاسەکە لەدایکبووی ساڵی 1995 ە، برینداربوو، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بابەتی دواتر

وەزیری خوێندنی باڵا: دەرماڵەی خوێندکاران رانەگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share