شه‌ش كه‌س لە سلێمانی به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا دەستگیرکردووە و دەستبەسەر چەک و ئۆتۆمبیلەکانیشیاندا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ” شه‌وی‌ ڕابردوو له‌كاتی‌ به‌ڕێوچونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری ساڵی‌ نوێدا له‌شه‌قامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانی‌ – سه‌ھۆڵه‌كه‌، سێ تۆمه‌تبار كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ستگیركران ‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا”..

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را سێ تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌ستگیركران كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ته‌قه‌یان كردبوو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك‌ (سێ ده‌مانچه‌ و‌ كلاشینكۆفێك) و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا”..

بە وتەی پۆلیسی سلێمانی له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران

بابەتی دواتر

لە ساڵی نوێدا چوار کەسی دیکە لە هەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share