بەرپرسێکی پێشووی هەولێر ئاشکرای دەکات چۆن لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە هەڕەشەی لێکراوە

وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیس و دەڵێت، زوڵمی لێکردووە و هەڕەشەی لێکردووە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کاروان خۆشناو وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر کە دوای لابردنی عەمید دلێر نەجاڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، سوپاس بۆ خوا کە کۆتاییهاتنی بەرێوەبەری پۆلیسمان بینی.

باس لەوەدەکات کە عەمید دلێر نەجاڕ لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەری پۆلیس بووە “راپۆرتی لە دژی من و دەیان کەسی دیکە بەرزکردووەتەوە”.

دەشڵێت، “خوا لەگەڵ زاڵم و زۆرداران نییە و کۆتایی تۆش هات”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە توندی هێرش دەکاتەسەر بەڕێوەبەرەکەی پێشووی و جەختدەکاتەوە کە زوڵم و زۆری بەرامبەر دەیان کەس کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا بۆ باشترکردنی بارودۆخی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەڵەبجە: ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەستگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی

 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو دوو ماتۆڕسوارە دەسگیرکران کە بە شێوەیەکی ناشارستانی، ماتۆڕسکیلیان لێدەخوڕی و گرتەکانیان بڵاوبوویەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share