لە کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی کەسێکدا کردووە

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار تێزابی بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا کردبوو و هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای سکاڵای هاوڵاتییەک دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە و ئۆتۆمبێلەکەی لەجۆری تۆیۆتا لاندرۆزەر لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تیزابی پێدا کراوە و بەشێکی ئۆتۆمبێلەکەی سوتێنراوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوودبینین لەکامێرای چاودێری بنکەی پۆلیسی شەهیدانی قەزای کەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن.

ئاشکرایکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا دانی نا بەتاوانەکەدا
لەئێستادا بە بڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 477 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری ‎نەخۆشخانەی هیوا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی بانكی هەرێم - سلێمانی دەكات

بابەتی دواتر

شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى خوێندكاران و گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لیژنەیەکی بەدواداچوون لەسەر ئاستی زانکۆ…
Total
0
Share