تۆمەتبارێك بە كوشتن دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار بە كوشتنی كەسێك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌نێوان دوو كه‌سدا له‌سه‌ر زه‌ویوزار دروستبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و كه‌سێك كه‌ به‌فیشه‌ك بریندارببوو، ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرا، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌ختی‌ برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار، دوای‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌ و وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، تۆمه‌تبار له‌ ناحیه‌ی‌ بازیان‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ بازیانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

تۆمه‌تبار (ئـ.ط.ك.) له‌دایكبووی‌ ساڵی 1973 به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

نەوت فرۆشێک: نەوتەکەی حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە نرخی نەوتی بازرگانیی هەرزان بکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا کۆتایی بە ژیانی زیاتر لە 25 هەزار عێراقی هێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیدا…
Total
0
Share