لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ مانگ، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت.
بەرێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆ 10ی کانونی یەکەمی 2023 ەوە ، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێدەکرێت و بۆماوەی سێ مانگیش بەردەوام دەبێت.
باس لەوەش کراوە، هاوڵاتیان بۆ سودمەندبون لەو بڕیارە دەتوانن سەردانی فەرمانگاکانی ئاو بکەن.