سێ كەس بەتۆمەتی راوكردن دەستگیركران

لە سنووری ئاغجەلەر سێ كەس بە تۆمەتی راوی نایاسایی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر لە سنووری گوندی (کۆزە بۆرە) سێ هاوڵاتیان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی كێوی دەستگیرکرد کە ژمارەیەك باڵندەی کێویان راوکردبوو.

لەلایەن مەفرەزەكەوە دەستگیرا بەسەر شەش باڵندەی کێویی راوکراو (سوێسکە) و چوار لایتدا كە بە تۆمەتباران بووە.

پۆلیسی دارستان دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان: دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەک کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس لەلای هاوڵاتییان

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک ئاشکرایە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی هەیە…
Total
0
Share