كۆشكی سپی: پوتین لە بارەی شەڕی ئۆكرانیا زانیاریی هەڵەی پێدراوە

کۆشکی سپیی ئەمریكا بڵاویكرده‌وه‌، بەڵگەیان لەبه‌رده‌ستدایه‌ لەبارەی ئەوەی، سەرۆکی ‏ڕوسیا زانیاریی ھەڵەی سەبارەت بە شەڕی ئۆكرانیا پێدراوە، ئەوەش بووه‌ته‌ هۆی ‏دروستبوونی گرژی لە نێوان پوتین و بەرپرسە سەربازییەکانی ڕوسیا.‏

کەیت بەدینگفیڵد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، لە کۆنگرەیەكی ‏ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکەكەوە ڕایگەیاند، “بەڵگەمان لەبه‌ردەستدایە لەبارەی ئەوەی کە ‏پوتین ھەستی بەوە کردووە كە لەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە زانیاریی ھەڵەی پێدراوە”.‏

بەوتەی بەرپرسەكەی كۆشكی سپی، ئەوە ڕێگای بۆ دروستبوونی گرژی لەنێوان پوتین و ‏بەرپرسە سەربازییەکان کردووەتەوە.‏

بەدینگفیڵد سروشتی ئەو زانیارییانەی ئاشكراكرد، كە بەوتەی خۆی، دراوە بە پوتین، ‏ئەوانیش زانیارییە لەبارەی توانای سوپای ڕوسیا و هەروەها کاریگەریی خراپی سزا ‏ئابورییەکان لەسەر وڵاتەكە.‏

بابەتی پێشتر

هەوڵێكی بردنی سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ ئێران پوچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share