بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

فۆتۆ: رۆیتەرز

نرخی نەوتی خاو لەژێر گوشارێکی زۆردایە و بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک دابەزین تۆماردەکات.

ئێستا، لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 59 دۆلار و 75 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی، بەهۆی ترس و گومانەکان لە زیادخستنەڕووی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپێکەوە، بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە، هۆکارێکی دیکەش هیندستانە، ئەمەش پاش بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی نەوت لە روسیا، بەوهۆیەوە زۆرێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت جێگەی روسیا پڕبکەنەوە و ببنە دابینکەری سەرەکیی نەوتی هیندستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە فەرەنساوە بەنایاسایی دەپەڕنەوە قبوڵکراونییە

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، زۆریی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەڕێگەی سنوورە ئاوییەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنساوە بەنایاسایی دەپەڕنەوە قبوڵکراونییە، ئەمەش…
Total
0
Share