ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای زێوکا عەبوی لە پارێزگای دهۆک چوار کەس برینداربوون.
رووداوی هاتوچۆکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆمبێلەکە لە جۆری نیسان ئاڵتیما بووە.
لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.