ئۆتۆمبێلێک لە بەغداد دزرا و لە سلێمانی دەستیبەسەردا گیرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان راگەیاند کە لە شاری بەغداد ئۆتۆمبێلێکی دزیبوو، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە شاری بەغداد ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە و گومان دەکرا بەرەو شاری سلێمانی هێنابێتی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (ه، ن، ع) لەدایكبووی 1981 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شاری بەغداد دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش دوابڕیار دەدات

بابەتی دواتر

لە هەولێر درۆنێک کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسایشی بازگەكانی هەولێرم ئاگاداركردووەتەوە لە ئەمشەوەوە رێگا نەدرێت ئۆتۆمبێلی مەلیكە بۆ…
Total
0
Share