سودانی رۆژی یەكشەممەی داهاتووی كردە پشوو

سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی یەكشەممەی داهاتووی بەبۆنەی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستاندا كردە پشوو.

ئەمنیدارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 10ی كانوونی یەكەمی 2023 بەبۆنەی سەركەوتنی عێراق بەسەر تیرۆریستاندا پشووی فەرمی دەبێت.

پشووە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەگرنەوە، بەڵام روون نییە لە شارەكانی هەرێم دەكرێنە پشوو یان نا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی دانیمارک بە یاسایەک سووتاندنی قورئانی قەدەغەکرد

بابەتی دواتر

"چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share