کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

کرێکارێک لە قەزای کەلار لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەمە لە گەڕەکی کەلاری نوێی قەزای کەلار کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا کرێکارێکی دیکەش برینداربوو دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

عەلی جەمال، رایگەیاند، ئەو کرێکارە ناوی (یادگار سالار)ە، لەدایکبووی ساڵی 2004 ە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەیاننامەی هاوبەشی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی رۆژئاڤا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی رۆژئاڤا بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەی ئەو وڵاتانەدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

سبەینێ كۆبوونەوە گرنگەکە بەرێوەدەچێت
تایبەتە بە دامەزراندن

سەرۆكی لقی سلێمانیی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەرێوەدەچێت و چاوەڕواندەكرێت بڕیارێك لە بەرژەوەندیی…
Total
0
Share