“چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە”

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چارەنووسی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ دەكەوێتە دوای پاكتاوە داراییەكانەوە كە ئاخۆ حكومەتی هەرێم دوای پاكتاوكردنی قەرزەكانی چەند پارەی بۆ دەمێنێتەوە ئەو كات بڕیار لەسەر مووچە نەدراوەكان بدات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پاكتاوی دارایی ساڵ واتە شەش مانگی دووەم كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەكرێت، یەكلایدەكاتەوە ئەو بڕەپارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە چەندێكە ئەوكات دەتوانرێت بڕیار لەسەر مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵ بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە كە قسەی بۆ دەنگی ئەمریكا كردووە راشیگەیاند، هەوڵەكانمان بەو ئاڕاستەیەن كە هەمواری یاسای بودجە بە جۆرێك بێت كە تەواوی گرفتەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكات و ئەو بڕەپارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابیندەكرێت، بەدەربێت لە هەموو هاوكێشە داراییەكان و پابەندییەكانی هەرێم لە یاسای بودجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێواز فایەق بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی حساب بۆ یەكێتی نەكات حسابی بۆ ناكەین

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی وتارێكی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە، كە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا ڕایگەیاندبوو، “پارتی…
زیاتر ببینە

ئیدارەى خۆسەر: گفتوگۆکان بە نێوەندگیریى ئەمریکا بەردەوامن

ئەندامێکى نوێنەرایەتیى ئیدارەى خۆسەر لە رۆژئاواى کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەى سەربازیى سوریا بە نێوەندگیریى ئەمریکا بەردەوامن. فەتحوڵا…
Total
0
Share