زاخۆ.. كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە كڕینی ئۆنلایندا دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە كڕیندا دەستگیركراوە و وردەكاریی تاوانەكەش ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، تۆمەتبارێك بە ناوی (م. ص. ا.) بە رێگای ئۆنلاین داوای مۆبایلی گرانبەهای كردووە گوایە دەیكڕێت، دوای ئەوە فرۆشیاران بە تەكسی مۆبایلەكەیان بۆ ناردووە، تۆمەتبار بە بیانووی ئەوەی مۆبایلەكە پیشانی خێزانەكەی دەدات، مۆبایلەكەی بردووە و خۆی لە شۆفێری تەكسییەكان شاردووەتەوە.

دەشڵێت، دوای ئەوەی سكاڵا لەسەر ئەو تۆمەتبارە گەیشتە بنكەی پۆلیسی بێداری، دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و ناسنامەی تۆمەتبار ئاشكراكرا و دەستگیركرا.

تۆمەتبار رەوانەی دادگا كرا و لە بەرامبەر دادوەردا دانینا بە تاوانەكەیدا، وەك ئەوەی پۆلیسی زاخۆ دەیڵێت و ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەسەركراوە و بەپێی ماددەكانی (453 و 456)ی یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

تایلۆر سویفت لە گۆرانیبێژییەوە بۆ یەکێک لە ملیاردێرەکانی جیهان

بابەتی دواتر

ماددەی 99 ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە چی دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share